دەربارە

سڵاو هاوڕێیان

بە خێر بێن بۆ ماڵپەڕی پرسیار و وەڵامی پەپوو؛ لێرەدا دەتوانن پرسیارەکانتان بپرسن و وەڵامی پرسیاری کەسانی دی بدەنەوە.

هەموومان ڕۆژانە پرسیارگەلێکمان لە لا درووست دەبن کە لە هەندێکیان دەگەڕێین و هەندێکیان ئەگەر کەسێکی شارەزا بناسین لێیان دەپرسین یان لە هەر سەرچاوەیەکی دیکەدا بە شوێن وەڵامی پرسیارەکانماندا دەگەڕین. پەپوو بەستەرێکە بۆ کۆ بوونەوەی هەموومان و هاوبەشکردنی زانیارییەکانمان بەجۆرێک کە ئیدی لە هیچ پرسیارێک نەگەڕێین و هەر پرسیارێکمان هەبوو بیپرسین، ڕەنگە پرسیاری کەسانی دیکەش بێت و دەیان و سەدان کەس بتوانن لەو پرسیارە و وەڵامەکانی سوود وەربگرن. با هیچ پرسیارێک بە سادە و بێنرخ نەزانین، سادەترین پرسیارەکانیش دەتوانن دەستپێکی پرسیاری گەورەتر و قووڵتر بن و ڕێگا بە دەیان پرسیاری بەنرخ و بەسوودی دیکەش بکەنەوە. هیوادارین پەپوو بتوانێت بەستەرێکی بەسوود بێت بۆ کردنەوەی درگای پرسیارەکان.

وەرن با لە دەلاقەی هێمایەکی پرسیارەوە سەیری دونیا بکەین.

دیزاین: بەڕێز ڕێژوان

پرسیارەکان سەبارەت بە چین؟

سەبارەت بە هەموو شتێک لە تەکنۆلۆجیا و زانستەوە تا وێژە و سینەما و هونەر و تەندرووستی و دەروونناسی و فەلسەفە و هتد دەتوانن پرسیار بکەن و هاشتەگی تایبەت بە پرسیارەکە دابنن تاکوو خێراتر بدۆزرێنەوە و وەڵام بدرێنەوە. بەس پێش پرسیار کردن باشترە لە ماڵپەڕەکەدا گەڕانێک بکەن ڕەنگە پێشتر لە لایەن کەسێکی دیکەوە پرسیار کرابێت.

شێوازی پرسیارەکان چۆن بێت؟

لە سەردێڕ دا پرسیارەکە لە ڕستەیەکدا بنووسە بە جۆرێک کە ڕوون بێت سەبارەت بە چییە. پاشان لە دەقی پرسیارەکەدا شرۆڤە و وردەکاری پێویست لە سەر پرسیارەکەت بنووسە. لە خوارەوەش هاشتەگی پێوەندیدار بە پرسیارەکەوە بنووسە؛ دەتوانی یەک تا پێنج هاشتەگ بۆ هەر پرسیارێک دەستنیشان بکەیت.

شێوازی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکە چۆنە؟

کەسێک پرسیار دەکات، هەمووان دەیبینن و هەر کەسێک شارەزاییەکی سەبارەت بەو بابەتە هەبێت وەڵامی دەداتەوە. ئەگەر سەرنجێکتان لە سەر پرسیارەکە هەبێت، دەتوانن لە کۆمنتدا سەرنجی بۆ بنووسن؛ بۆ نموونە ئەگەر پرسیارەکە پێویستی بە ڕوونکردنەوەی زۆرتر بێت و هتد. هەر وەها لە ژێر هەر وەڵامێکیشدا دیسان دەتوانن سەرنج بنووسن. پاشان کە پرسیارێک وەڵام درایەوە، خاوەن پرسیارەکە دەتوانێت لە نێوان وەڵامەکاندا ئەوەیان کە بە باشترین وەڵامی دەزانێت هەڵبژێرێت وەکوو باشترین وەڵام. ئەندامان دەتوانن دەنگ بدەن بە پرسیار و وەڵامەکان، ئەگەر بە دڵیان بوو دەنگی ئەرێنی و ئەگەر بە دڵیان نەبوو دەنگی نەرێنی بدەن. ئەگەر بتەوێ دەتوانی پرسیار یان بەکارهێنەر یان هاشتەگێک بخەیتە ناو لیستەی دڵخوازەکانت ئیدی لە چالاکییەکانی سەبارەت بەو پرسیار یان هاشتەگ یان بەکارهێنەرە لە بەشی دڵخوازەکانتدا ئاگادار دەبیتەوە. هەر بەکارهێنەرێک پرۆفایلێکی تایبەت بە خۆی هەیە کە لەوێ دەتوانێ وێنەیەکی لادیمەن بۆ خۆی دابنێت، لە لاپەڕەی هەر بەکارهێنەرێک دەتوانی پرسیار و وەڵام و چالاکییەکانی ببینیت و لە سەر لادیوارەکەی (ئەگەر خۆی ڕێگای دابێت) شت بنووسیت یان نامەی بۆ بنێریت (ئیمەیلی بەکارهێنەران پارێزراوە).

دیزاین: بەڕێز نامۆ

بەشەکانی ماڵپەڕ

ماڵەوە: لیستەی پرسیار و وەڵامە نوێکان دەبینن کە لە پاڵ سەردێڕی پرسیارەکەدا ژمارەی دەنگە ئەرێنییەکان و دەنگە نەرێنییەکان و ژمارەی وەڵامەکانی ئەو پرسیارە دەبینن.

هەموو چالاکییەکان: لێرەدا نوێترین چالاکییەکان دەبینن لە سەر ماڵپەڕەکە کە بریتین لە پرسیارەکان، وەڵامەکان، سەرنج نووسینەکان، وەڵامی هەڵبژێردراو

پرسیارەکان: لێرەدا هەموو پرسیارەکان دەبینن کە دەتوانن هەڵیبژێرن بە پێی نوێترینەکان بێت یان زۆرترین دەنگ یان زۆرترین وەڵام یان زۆرترین بینراو.

وەڵامنەدراوەکان: ئەو پرسیارانەی کە هێشتا هیچ وەڵامێکیان بۆ نەنووسراوە دەبینن. لێرەشدا دەتوانن هەڵیبژێرن کە ئەوانەی وەڵام نەدراونەتەوە پیشان بدات یان ئەوانەی کە وەڵامی هەڵبژێردراویان نییە یان ئەوانەی کە وەڵامی فرەدەنگیان نییە.

تاگەکان: هەموو تاگەکان و ژمارەی بە کارهێنانیان دەتوانن ببینن.

ئەندامان: ئەندامانی ماڵپەڕ دەتوانن ببین بە پێی زۆرترین خاڵ.

ئەگەر هەر کێشەیەکتان هەبوو سەبارەت بە بەکارهێنانی ماڵپەڕ، بە هاشتەگی #پەپوو پرسیارەکەتان بپرسن.

لێرە دەتوانیت پرسیارەکانت بپرسیت و وەڵامی پرسیاری کەسانی دیکەش بدەیتەوە.
...