2 حەز 0 ڕق
40 جار بینراو
سی پی یوو_یەکم دەستنیشان کردووە ئێستا چۆن دەتوانم بزانم چ مادەربۆردگەلێک ئەو سی پی یوو_یە ساپۆرت دەکەن؟ 

1 وەڵام

2 حەز 0 ڕق

بۆ ئەوەی مادەربۆرد و سی پی یوو_یەک یەکدی ساپۆرت بکەن دەبێت هەندێ شتیان لەگەڵ یەک گونجاو بێت وەکوو:

  • سەرەتا دەبێت ئەوە دەستنیشان بکەین کە سی پی یووەکە Intelە یان AMD و دەبێت ئەو مادەربۆردە هەڵبژێرین کە لەو سی پی یوو_یە پاڵپشتی دەکات.
  • سۆکەت(Socket)ی سی پی یوو لە سەر مادەربۆردەکە و سۆکەتی سی پی یووەکە دەبێت یەک چەشن بن.
  • پاشان مادەربۆردەکە وەچەی سی پی یوو_ەکە ساپۆرت بکات؛ واتە بۆ نموونە ئەگەر مادەربۆردەکە سی پی یووگەلی وەچەی هەشت و نۆ ساپۆرت بکات دەبێت سی پی یووەکە وەچەی هەشت یان نۆ بێت ئەگینا ئیش ناکات.
  • هەروەها دەبێت هەم مادەربۆرد و هەم سی پی یووەکە یەک چەشنی ڕام ساپۆرت بکەن بۆ نموونە ئەگەر مادەربۆردێک ڕامی DDR4 ساپۆرت دەکات دەبێت سی پی یووەکەش ڕامی DDR4 ساپۆرت بکات.
  • بۆ ئەوەی بزانن ئاخۆ مادەربۆردێک، سی پی یوویەک ساپۆرت دەکات یان نا، دەتوانن سەیری زانیارییەکانی بکەن کە چ چیپسەتگەلێک ساپۆرت دەکات و ئیدی دەتوانن ئەو سی پی یووانەی کە ئەو چیپسەتەیان هەیە بەکار بێنن. هەروەها لە ماڵپەڕی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی مادەربۆردەکە سەیری زانیارییەکانی مادەربۆردە هەڵبژێردراوەکەتان بکەن و لە بەشی ساپۆرت، لیستەی ئەو سی پی یووانەی کە بۆ ئەو مادەربۆردە دەبن ببینن.
...