هەندێ جار گۆڕانکارییەکان بەس بۆ جوانکارییە و لە ڕواڵەتدایە بەڵام هەندێ جار گۆڕانکاریگەلێکی سیستەمییە و خێرایی مۆبایلەکەت بەرز دەکاتەوە.
بەگشتی گۆڕانکارییەکان زۆرتر ئەمانەن:
-
گۆڕینی وێنۆچکەکان، ڕووکارەکان و ڕواڵەت و وێنەکان
-
زیاد کردنی نەرمامێر یان تایبەتمەندی نوێ
-
نوێ کردنەوە و چاکتر کردنی نەرمامێرەکان و تایبەتمەندییەکانی پێشوو
-
گۆڕانکارییگەلێکی سیستەمی و شاراوە کە لە ڕواڵەتدا دەر ناکەون، بە مەبەستی خێراتر کردنی مۆبایلەکەت