1 وەڵام

4 حەز 0 ڕق
ئەنفلۆنزای چەشنی H5N1 یان ئەنفلۆنزای باڵندە هێشتا لە زۆر شوێن لە جیهاندا ماوە، بەتایبەت لە ئاسیا و بەشگەلێک لە ئەفریقا. بەڵام لە ئێستادا لە ئەمریکا نەبینراوە یان ڕەنگە زۆر کەم بێت! ئەم ڤایرۆسە زۆر کوشندەیە و ئەمە بووەتە هۆی تۆقێنەر بوونی. ڤایرۆسەکە 50 تا 80 لە سەدی تووشبووانی دەکوژێت. ڤایرۆسەکە سەرەتا لە باڵندەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ. بەڵام ئێستا لە خواردنی گۆشتی باڵندەیەک تووشیاری ڤایرۆسەکە نابیت چونکە کوڵاندن و گەرما ڤایرۆسەکە دەکوژێت.
شتێک کە جێگای سەرنجە ئەوەیە کە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا گەشە دەکات و دەگۆڕێت. پسپۆرانی بواری پزیشکی بەڵێنی درووست کردنی پێکوت_یان داوە بەڵام ئەگەر ڤایرۆسەکە بەجۆرێک گەشە بکات کە توانای تەشەنە کردنی خێرای هەبێت و خێرایی بڵاو بوونەوەی لە نێو خەڵکدا زۆر بێتەەوە، دەتوانێت کارەساتێکی گەورە لە جیهاندا بخولقێنێت.
...