run واتە ئەوەی کە شتێک بەڕێوە ببەیت. بۆ نموونە بۆ بەڕێوەبردنی کۆمپانییایەک دەڵێن:
He runs the company
هەروەها بە مانای ئاژۆتن و لێخوڕین بە کار دێت، وەکوو:
He is running a bus in the main street
هەروەها بۆ خستنەگەڕ و بە ڕێ خستنی شتێکیش بە کار دەچێت. لێرەشدا هەر بە مانای ئاژۆتنە هەر وەکوو ئەو مانایەی کە بۆ ترۆمبیل بە کار دەچێت، کەواتە ئاژۆتن دەتوانێت گونجاو بێت. واتە ئاژۆتن و لێخوڕین لە نەرمامێرەکە تاکوو بکەوێتە ڕێ.